ImageBadger Deluxe v4.949   

Kristanix Software ImageBadger Deluxe ئامرازێکی بەهێزە لە بواری کۆنڤێرت کردنی وێنە بۆ فۆرمەتە جیاوازەکانی تری وێنە، کە تەنیا بە کرتە کردنێک هەڵدەستێ بە کۆنڤێرت کردن. بە دابەزاندی ئەم بەرنامەیە بژاردەیێک بە ناوی ImageBadger بە مێنۆی کرتەی راست دەلکێنرێت، کە دەتوانن بە بێ کردنەوەی ئامرازەکە دەتوانن کاری کۆنڤێرت کردن بە ئاکام بگەیێنن. ئەم پرۆگرامە بە شێوەی خۆکارانە رێکخستنەکانی دڵخوازی ئێوە لە سەر وێنە بەرێوە دەبات.حەتتا ئەو کەسانەی ناشارەزان لە کار کردن بە پرۆگرامەکانی کۆنڤێرت کردن، دەتوانن بەم ئامرازە بە شێوەیێکی زۆر ساکار هەستن بە رێکخستنەکان و کەیفییەتی وێنە بەرز بکەنەوە و کاری گۆرین بە فۆرمەتی دڵخواز بە ئاکام بگەیێنن.
بەم ئامرازە هەروەها دەتوانن بە کۆمەڵێک فیلتێر وەکوو گۆرینی سایزی وێنە، سووڕاندنی وێنە، رادەی رووناکی و ... کاریگەری لەسەر وێنە درووست بکەن و وێرای ئەوانەش تایبەتمەندیێەکی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە نزیک بە تەواوی فۆرمەتەکان پشتیوانی دەکات.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 8.15 MB
File ver    : 4.949
File format : exe
Date Added  : Nov 15 2012
Last viewed : Jan 10st, 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
PopuSoft Instant File Find v1.14.0   

ڕەنگە بۆ هەموومان هاتبێتە پێش کە موزیک، فیلم، یان هەر بەڵگەنامەیێکیتر لە ناو پێژمێرەکەمان دا پاشەکەوت دەکەین بەڵام دوای بەسەر چوونی ماوەیێک پێویستیمان پێی دەبێ بەڵام ناتوانین بیدۆزینەوە و تووشی ژانەسەرمان دەکات. زۆر کات پەنا بۆگەرانی پێژمێر دەبەین بەڵام ئەویش کارساز نییە و پاش ماوەیێکی زۆر گەران ناتوانێ بیدۆزێتەوە و لێی ناهومێد دەبین. ئەم ئامرازەی کە ئێستا باسی لێوە دەکەین و دەیناسێنین بۆ ئەم مەبەستە هاتۆتە بەرهەم و لە ژانەسەری گەڕان رزگارمان دەکات.
Instant File Find Pro کە لە لایەن کۆمپانیای PopuSoft درووست کراوە, ئامرازێکی گەڕانی روومێزە(Desktop*) کە بۆ بەخێراکردنی گەڕان بەشوێن فایل و بەڵگەنامەکان دا بە پێی ناو، سایز، رێکەوت و چەشنی فایل دا هاتۆتە بەرهەم، کە بەهۆی ئەم ئامرازە لیستێک لە ئاکامی گەڕان دا درووست دەکات هەتا فایلی دڵخوازی خۆتان بەخێرایی بدۆزنەوە. بۆ کارهاسانی زیاتر دەتوانین لە کلیلە ناوبڕەکان کە لەم ئامرازە دا گوونجێنراون، کەڵک وەربگرین.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 1.40MB
File ver    : 1.14.0
File format : exe
Date Added  : Aug 23rd, 2011
Last viewed : Jan 11th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
AutoRun Design Specialty 9.5   

AutoRun Design Specialty نـاوی ئـامـرازی کـۆمـپانـیای AlleySoftـە کــە بــە هــۆی ئـەمــەوە بـەکــارهـێـنەران لــە هـەر پلــەیـێک دا دەتـوانن هــەسـتن بــە درووستـکـردنـی (*AutoRun) بە شێوەی تەواو گرافیکی. ئەم ئامرازە دەتوانێ گەلێک ئیمکاناتمان لە ئیختیار بنێ بو درووستکردنی پەنەرەکانی خۆگەڕی(*AutoRun) بــە شــێوەی زۆر ســەرنــجراکــێش و تــەواو گرافــیکـی کـە بـە چــەند کرتـە کردنیک دەتـوانین قـۆناخـەکـانی تێــپـەر کـەین و زۆر بە هاسانی بەرهەمی خۆمان بە شێوەیێکی پێشکەوتوو بهێنینە بەرهەم.
بەم ئامرازە کە لە چوارچێوەی کاربەری WYSIWYG بەهرە وەردەگرێتەنیا بە چەند کرتەکردنێکی ساکار و جێگیر کردنی بەشەکانی مێنۆی دڵخواز، بە بێ هەبونی زانیاری تایبەتی لەم بوارەدا و بە بێ نووسینی هیچ کۆدێک، دەتوانین داخوازی خۆمانی پێ بهێنینە دی. تەنیا کارێک کە ئێمە دەبێ بیکەین ناساندنی دۆخ، وەکارخستن و تاقیکردنەوەیێتی.ئەم یامرازە بە هەبوونی پرۆژەی دێمۆ وچوارچێوەکانی پێش فەرزی، یارمەتیمان دەدات بە خێرایێکی زۆر لە گەڵ ئامرازەکە دا شارەزا بین و لە ئەوپەڕی کارایییەکەی کەڵک وەربگرین. هەروەها دەتوانین لە مێنۆکان دا لاپەرەی رێکلام، لاپەرەی سەرەکی، فۆرمی ئاکسێپت، پێشبنەما، سێبەر خستن، فۆرمی پارێزگاری، و دەیان کاریتری دڵخواز درووست بکەین و کەڵکی لێوەربگرین.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 33,6 MB
File ver    : 9.5.0.12
File format : exe
Date Added  : Nov. 22th, 2011
Last viewed : Jan 11th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
PC Auto Shutdown v6.3   

کوژاندنەوەی پێژمێر بە دەست، کارێکە کە زۆربەی بەکارهێنەران بە ئاسایی بەکاری دەهێنن، بەڵام هێندیک جار دێتە پێش کە دەمانهەوێ بە شێوەی کات پێدان، هەڵبستین بەم کارە بۆ کووژاندنەوەی سیستەم. بۆ وێنە بە جۆرێک سیستەم رێک بخەین کە دوای ماوەیێکی دیاری کراو یان دوای فەرمانێکی لە پێشدا دیاریکراو بکووژێتەوە. ئەم کارە کاتێک بەرێوە دەچێ کە یان ئامرازێک بەکار هێنرابێ کە توانای ئەم کردەیەی هەبێ یان ئەوەی کە لە ئامرازێکی دیاری کراو بۆ ئەم مەبەستە کەڵک وەربگرین کە بتوانێ بە دانی فەرمانێک هەڵبستێ بە کووژاندنەوەی خۆکارانەی سیستەم.
PC Auto Shutdown یێکێ لەو ئامرازانەیە کە زۆر بە سانایی دەتوانین بە پێدانی کاتی دیاریکراو سیستەم بکووژێنێتەوە. پێدانی کات بە گشتی دەتوانرێ بە ویستی بەکارهێنەر رێک بخرێ هەتا بە هاسانی سیستەم خۆکارانە بکووژێنێتەوە. هەر وەها پێش کوژاندنەوە دەتوانین بە دانی فەرمان بە ئامراز، هەڵبستێ بە خاوین کردنەوەی سەتڵی فرێدراوەکان، سڕینەوەی ئەو فایلانەی کە لە کاتی گەڕان لە ناو وێب دا درووست بوونە و...شتی لەم بابەتە هەتا خۆکارانە سیستەم خاوێن بکاتەوە. رەنگە ئەم ئامرازە بە رواڵەت زۆر ساکار بنوێنێ بەڵام بێگوومان کاری گەورەی پێدەکرێ کە تەنیا بایەخی خۆی لە کاتی ئەنجامی کارەکانی دا بۆ بەکارهینەران دەرکەوێ.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 840KB
File ver    : 6.3
File format : exe
Date Added  : April 2nd, 2012
Last viewed : Jan 12th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Ashampoo® WinOptimizer 9   

رەنگە بۆ بەکارهێنەرێکی پیشەیی دامەزراندنی ئامرازەکان کارێکی ئاسایی بێ. زۆرێک لە بەکارهێنەران ئامرازێکی زۆر دادەگرن و دایدەمەزرێنن کە ئەوەش خۆی کێشەی خۆی دەخووڵقێنێ. زۆر جار ئەم گرفتە تا رادەیێک گەورە دەبێ کە تەنیا رێگەی چارەسەر سڕینەوەیانە لە سەر سیستەم. بەم کردەیە Uninstall دەوترێ کە بەکارهێنەر یارمەتی دەدا بۆ سڕینەوەی ئەو ئامراز و پرۆگرامانەی کە لە پەنا ویندۆز دا دادەمەزرێن. زۆر کات فایل و ئامرازەکان بە رواڵەت دەسڕێنەوە بەڵام بە گشتی ئەم سڕینەوەیە لە زۆر کات دا زۆر پاشماوە جێ دەهێڵن کە دەبنە هۆی خاوی سیستەم و گرفتی گەورە دەخووڵقێنن. باشترین رێگە کەڵک وەرگرتنە لەو ئامرازانەی کە یارمەتی دەکەن بۆ سرینەوەی ئەو ئامرازانەی کە بە جیا لە سەر سیستەم دامەزرێنراون.
یێکێ لە باشترین ئامرازەکانی ئەم بوارە WinOptimizer ـە کە ئەرکی خاوینکردنەوەی پووختی سیستەمە لە ئامرازە دامەزرێنراوەکان. بە کەڵک وەرگرتن لەم ئامرازە تەواوی فایلەکانی تۆمارگە(Registry*)کە لە کاتی دامەزراندنی نەرمەواڵەکان دا لە سەر سیستەم نەخوازراوانە دادەمەزرێن، بە گشتی لە سەر سیستەمی کردەیی خاوێن دەکرێنەوە.

Product Details:
License     : Registration
Publisher   : Click here
File size   : 24.61MB
File ver    : 9.04.31
File format : exe
Date Added  : May 15th 2012
Last viewed : Jan 12th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7